بەغداد - INA - نەساڕ حاج
وەزارەتی داد ، ئەمڕۆ سێشەممە پلانێکی ستراتیژی چوار ساڵەی بۆ پەرەپێدانی کارەکانی وەزارەتەکە ئاشکرا کرد، هاوکات ئامارێکی نوێی سەبارەت بەو کەسانە بڵاوکردەوە کە یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتەکە، ئەحمەد لەعیبی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کاتی جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتییەوە تاوەکو ڕێککەوتی ٢٤-٠٥-٢٠٢٦ ئازادکراون، گەیشتووەتە ١٢,٥١٢ کەس، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای لێبووردندا و بە بڕیارەکانی دیکە ئازادکراون، گەیشتووەتە ٥,٣٧٩ کەس".
وتیشی: "وەزارەت کاری لەسەر فراوانکردن، نۆژەنکردنەوە و کردنەوەی بەشە نوێیەکان کردووە، هەروەها پلانێکیش بۆ دروستکردنی چەند بەشێکی نوێی دیکە داڕێژراوە".
لە لایەکی دیکەوە جەختی کردەوە کە "وەزیری داد پلانێکی ستراتیژی چوار ساڵەی هەیە و کۆبوونەوەی خولی لەگەڵ فەرمانگەکانی وەزارەتدا ئەنجام دەدات؛ بە شێوەیەک کە لەگەڵ ستافە باڵاکانی هەر فەرمانگەیەکدا باسی لە پلانی وەزارەت و بەرنامەی کاری فەرمانگەکە کردووە بۆ چوار ساڵی داهاتوو، ئەمەش بەپێی توانای بەردەست و ئەگەری جێبەجێکردنیان لەسەر ئەرزی واقیع".

