بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، و جەختیشی کردەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێک بەگەڕدەخات لە پێناو پاراستنی ئاسایش، سەروەری و بڕیاری ئازادی عێراق.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "گهرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراق و سەرجەم موسڵمانان دەکەم بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، لە خودای بەرز و مەزن داواکارم ئەم جەژنەمان بۆ بگێڕێتەوە لە کاتێکدا لەناو خێر و بەرەکەتدا بین، و خودا هەوڵ و حەجی میوانانی ماڵە پیرۆزەکەی قبوڵ بکات کاتێک لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا مناسیکەکانیان جێبەجێ دەکەن".
وتیشی: "جەژن لە کاتێکدا دێتە سەر پێمان کە ناوچەکەمان لە سایەی بارودۆخێکی هەستیاردا دەژیت، ئومێدەوارین لەگەڵیدا ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا بچەسپێت بە پەنابردن بۆ لۆژیکی گفتوگۆ و دیپلۆماسی، بەدوور لە لۆژیکی شەڕ و دەستدرێژی".
زەیدی جەختی کردەوە: "ئەم بۆنەیە دەقۆزمەوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر بەگەڕخستنی هەموو هەوڵێکی حکومەت لە پێناو پاراستنی ئاسایش، سەروەری و بڕیاری ئازادی عێراق، و هەوڵدانی بەردەوام بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلی بەڕێزمان کە شایستەی ژیانێکی شایستەن لە سایەی عێراقی خۆشەویستمان و سیستمە دیموکراسییە دەستوورییەکەیدا".
لە کۆتاییدا وتی: "هەموو ساڵێک گەلی ئازیزی عێراق لە خێر و گەشەپێدانی بەردەوامدا بێت".
