نێودەوڵەتی – INA

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە پەیوەندی تەواوی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بەبێ هیچ سنووردارکردنێک گەڕاوەتەوە.

میدیاکان لە تەلەفزیۆنی ئێرانییەوە گواستیانەوە کە "پەیوەندی تەواو و بەبێ سنووردارکردن بە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتییەوە لە ڕێگەی کۆمپانیای گەیاندنی ئێرانییەوە (مخابرات) جێگیرکراوەتەوە".