بەغداد – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح ئەلزەیدی، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ سەرۆکی ئێران مەسعوود پزیشکیان، باسی لە بارودۆخی ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح ئەلزەیدی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "هەردوولا پیرۆزباییان بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ئاڵوگۆڕ کرد، و هیوایان خواست کە خودای گەورە ئەم جەژنە بە خێر، خۆشی و سەقامگیرییەکی زۆرەوە بۆ هەردوو گەلی عێراق و ئێران و تەواوی ئوممەتی ئیسلامی بگێڕێتەوە".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "لە میانی پەیوەندییەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و گرنگیی پتەوکردنی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات کرا بە شێوازێک کە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دراوسێ بەهێز بکات، هەروەها هەردوولا باسیان لە بارودۆخی ناوچەکە و پێویستیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاریی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کرد بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان، و پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و هێورکردنەوە، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا".
