بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان داڕشتنی چەندین پلانی ئەمنی و هەواڵگری ڕاگەیاند کە گەرەنتی ڕاوەدونان و لەناوبردنی پاشماوەکانی چەکدارانی تاقمە تێرۆریستییەکانی داعش دەکەن.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەریقی یەکەمی ڕوکن قەیس ئەلمحمەداوی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بەرفراوانی کرد بە مەبەستی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دوایینانەی کە بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەکانی تاقمە تێرۆریستییەکانی داعش ئەنجامدرابوون".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژه بۆ ئهوهیش كراوه كه: "کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دەستەکانی ئەلڕوکن، لەپاڵ نوێنەرانی دەزگای دژەتێرۆر، هێزی ئاسمانی، فڕۆکەوانی سوپا و بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بەڕێوەچوو".
ئەوەشی خستە ڕوو: "لە کۆبوونەوەکەدا بە درێژی باس لەو ئەنجامانە کرا کە لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکانی ئەم دواییانەدا بەدیهاتوون، لەگەڵ دیاریکردنی قەبارەی ئەو زیانانەی کە بەر تاقمە تێرۆریستییەکان کەوتوون".
لە راگەیندراوێكدا هاتووە: "هەروەها جەختکرایەوە لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی تەکنیکی نێوان پێکهاتە جیاوازە سەربازی و ئەمنییەکان بۆ گەیاندنی کارە هێرشبەرییەکان بە بەرزترین ئاستی تەواکاری، سەرەڕای دیاریکردنی لەپێشینەیی و بەرپرسیارێتییەکان بۆ هەر هێزێک بەپێی پسپۆڕی وەزیفی و مەیدانی، بە شێوازێک کە خێرایی وەڵامدانەوە و وردی لە جێبەجێکردندا مسۆگەر بکات".
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە "کۆبوونەوەکە بووە هۆی داڕشتنی پلانگەلێکی ئەمنی و هەواڵگری کە گەرەنتی ڕاوەدونان و لەناوبردنی پاشماوەکانی چەکدارانی تاقمە تێرۆریستییەکانی داعش دەکەن، بەتایبەت لەو ناوچە دوورەدەستانەی کە خاوەن سروشتێکی جوگرافی سەخت و دژوارن، ئەمەش بە پشتبەستن بە هەوڵی ئاسمانی و هەواڵگری جۆری بۆ ئیفلاسکردنی جووڵەی تێرۆریستان و ڕێگریکردن لە دۆزینەوەی هەر حەشارگەیەکی ئارام".


