بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی میلان، دوورخستنەوەی ڕاهێنەری یانەکەی، ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاگەیاند، ئەمەش لە دوای سەرنەکەوتنی تیمەکە بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەهۆی کۆتاییپێهێنانی وەرزەکە لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیدا.
بڕیاری دوورخستنەوەکە لە دوای پاشەکشێی بەرچاوی ئەنجامەکانی تیمەکە لە گەڕەکانی کۆتاییدا هات، چونکە میلان وەرزەکەی بە دۆڕان لە بەرامبەر کالیاری بە ئەنجامی (2-1) کۆتایی پێ هێنا، و لە چوار یاریی کۆتاییدا تەنیا یەک سەرکەوتنی بەدەستبهێنا بوو.
گۆڕانکارییەکان ژمارەیەک لە بەرپرسانی جێبەجێکاری یانەکەشی گرتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکدا بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی کەرتی تۆپی پێ و ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو بە شێوازێکی جیاواز.
یانەکە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕوونی کردەوە کە ئاستی تیمەکە لە قۆناغی کۆتاییدا لە ئاستی تەماح و چاوەڕوانییەکاندا نەبووە، و کۆتاییهاتنی وەرزەکەی بە شکستێکی ڕوون لەقەڵەم دا دوای لەدەستدانی دەرفەتی سەرکەوتن بۆ خولە کیشوەرییەکە.
شایەنی باسە کە ئەلیگری لەم وەرزەدا بۆ جاری دووەم گەڕابووەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی میلان، دوای ئەوەی پێشتر لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2014 سەرکردایەتی تیمی یانەکەی کردبوو، کە تێیدا یانەکە بۆ ماوەیەکی درێژ کێبڕکێی لەسەر نازناوی خولەکە دەکرد پێش ئەوەی ئاستی بە شێوازێکی بەرچاو لە هەفتە یەکلاکەرەوەکاندا پاشەکشێ بکات.
ئیدارەی یانەکە جەختی کردەوە کە لە ماوەی داهاتوودا دەستنیشانکردنە نوێیەکان ڕادەگەیەنێت، بە ئامانجی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی تیمەکە و ئامادەکاریی باشتر بۆ وەرزی داهاتوو.


