بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری پەروەردە، عەبدولکەریم عەبتان جبووری، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە وزارییەکانی قۆناغی سەرەتایی ڕاگەیاند.
جبووری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە وزارییەکانی خوێندنی سەرەتایی/ خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025/2026 ڕاگەیەندران"، جەختیشی کردەوە کە "ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ساڵێکی پڕ لە بەخشش و کاری بەردەوامە"، لە هەمان کاتدا پیرۆزبایی لە قوتابیان و خێزانەکانیان کرد بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جبووری ستایشی "ئەو هەوڵە گەورانەی کرد کە لەلایەن کادرانی پەروەردەیی، کارگێڕی و تەکنیکی لە سەرانسەری عێراق و سەنتەرەکانی پشکنینی خوێندنی سەرەتاییدا دراون"، و پێزانینی خۆی بۆ "ئەو کارە بەردەوامە نیشان دا کە بۆ مسۆگەرکردنی خێرایی لە ڕاپەڕاندنی کارەکان و دروستیی ئەنجامەکان ئەنجام دراون".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "وەزارەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هەر شتێک کە بەشدار بێت لە پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن، و دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی توندوتۆڵ و هاندەر بۆ سەرکەوتن و باڵادەستی".



