بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی بولگاریاوە پێگەیشت، کە تێیدا جەختی لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.
لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری بولگاریا، ڕۆمەن ڕادیفەوە پێگەیشت، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران وەک سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
ڕادیف هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خواستووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا، و کارکردن بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و بەدیهێنانی بوژانەوەی ئابووری، هەروەها جەختی لەسەر ئامادەیی حکومەتی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا.
سەرۆکی حکومەتی بولگاریا ئاماژەی بە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان و هەماهەنگی هەڵوێستەکان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییە گەورانەی کە ناوچەکە و جیهان بەخۆیانەوە دەبینن، و کارکردن بۆ تێپەڕاندنیان لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.