بەغدا ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، و وەزیری دارایی، فالح ساری، جەختیان لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی دارایی و بەهێزکردنی پلانەکانی حکومەت کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسادا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، لە نوسینگەی خۆیدا پێشوازی لە وەزیری دارایی، فالح ساری کرد.
مالیکی پێشوازیی خۆی بۆ وەزیری دارایی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست، لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی ئابووری و دارایی وڵات تاوتوێ کرا، و جەخت لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی دارایی و بەهێزکردنی پلانەکانی حکومەت کرایەوە کە ئامانجیان باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و بژێویی هاووڵاتیانە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە دیدارەکە باسی لە پێویستیی بەردەوامبوون لە چاکسازییە ئابوورییەکان، و کاراکردنی بەرنامە گەشەپێدەرەکان کردووە، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە هەمەجۆکردنی سەرچاوەکانی داهات و پاڵپشتیکردنی بودجەی گشتی، سەرەڕای گرنگیی هاوکاریی نێوان هێزە سیاسییەکان و دامەزراوە حکومییەکان بۆ تێپەڕاندنی تەحەدییەکانی ئێستا و پاراستنی سەقامگیریی ئابووری لە وڵاتدا.
