هەولێر ـ INA – ئیڤان ناسر
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەوامی فەرمی ڕابگرێت، لە سبەی سێشەممەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا کە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە کە پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز لە سبەی سێشەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی شەممە 30ی ئایار.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە پشووەکە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکانی هەرێم دەگرێتەوە، و کارکردن لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکاندا بە شێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئایار دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
