بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەریقی روکن وەلید خەلیفە،فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،فەرمانی کرد بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ماتۆرسکیل لە ناوچە قەرەباڵغەکاندا لە جەژنی قوربانی پیرۆز.
لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیەکە،کە بۆ دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :
بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی کەشێکی ئارام و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز و ئەو ڕۆژانەی پێش جەژن، فەریقی روکن و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، سەرۆکایەتی کۆنفرانسێکی هەماهەنگی کرد بۆ تاوتوێکردنی دوایین ئامادەکاری و ڕێوشوێنەکان کە گیراونەتەبەر بەپێی پلانی داڕێژراو بۆ دابینکردنی ئاسایشی ڕۆژان و شەوانی جەژن، چ لە ڕووی ئەمنی و چ لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە.
پ