بەغدا -INA
ئەمرۆ یەک شەممە،وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بڕیاریانداوە بەشە پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی حوزەیرانی 2026بە زوویی خەرج بکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی،کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : کۆی گشتی سودمەندان زیاتر لە 2 ملیۆن و 53 هەزار خێزان لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان ئەو هاوکارییە دەیانگرێتەوە،و کۆی گشتی تەرخانکراو زیاتر لە 440 ملیار دیناری عێراقی یە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : زیاتر لە ملیۆنێک و 487هەزار خێزان، بە بڕی 355 ملیار دینار سودمەند دەبن، و زیاتر لە 565 هەزار خێزان، بە بڕی زیاتر لە 84 ملیار دینار سوود مەند دەبن
وەزارەت داوا لە سەرجەم ئەو خێزانانە دەکات کە ناویان لە بەرنامەی چاودێری کۆمەڵایەتیدا هەیە، سەردانی شوێنی وەرگرتنی پارە بکەن،هەروەک جەختیش لەوە دەکاتەوە کە سەرجەم ئاسانکارییە پێویستەکان بۆ پرۆسەی دابەشکردنەکە کراوە.
