بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای بەندکردنی توندی بەسەر کەسێکدا سەپاند کە خۆی بە دادوەر ناساندبوو.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای بەندکردنی توندی بۆ ماوەی 4 ساڵ بەسەر کەسێکدا سەپاند کە بە تاوانی خۆناساندن بە پلەیەکی فەرمی گشتی تاوانبار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە : تاوانبارەکە خۆی بە دادوەر و فەرمانبەری دەستەی دەستپاکی ناساندووە بە مەبەستی دەستکەوتنی پارە ، و سزاکەش بەپێی بڕگەکانی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983 بڕگەی یەکەم / 1 و 2 بەسەریدا سەپێنراوە.
