بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی هاوپەیمانی نزیكبوونەوەی نیشتمانی، عەبدولحسێن موسەوی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، جەختیان لەسەر پێویستی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و یەكلاكردنەوەی ئەو پۆرتفۆلیۆیانەی كە ماونەتەوە بەخێرایی كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نزیكبوونەوەی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانیی نزیكبوونەوە، عەبدولحوسێن موسەوی، پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بەیاوەری فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەكان لەسەر دیمەنە نیشتمانی و هەرێمییەكان كردووە، هەروەها گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا كارپێكراوەكاندا، هاوكات جەختیان لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەش بۆ ئەوەی حكومەتی نوێ بتوانێت بەرنامە وزارییەكەی بە شێوەیەك جێبەجێبكات كە خواستی هەموو عێراقییەكان بەدیبهێنێت.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و چارەسەركردنی وەزارەتە تەواو نەركراوەكان ماوەتەوە بە خێرایی كردەوە، ئاماژەیان بە گرنگی بەردەوامكردنی گفتوگۆی بنیاتنەر لە نێوان هەموو هاوبەشەكاندا كرد، بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی سەقامگیری سیاسی.



