بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق یونس مەحمود، دووپاتیكردەوە كە بەرنامەی كاری یەكێتییەكە بۆ ماوەی داهاتوو پێشكەشی ئەندامانی نووسینگەی جێ بەجێكردن دەكرێت بۆ گفتوگۆكردن و پەرەپێدانی پڕۆژەیەك كە ناوبانگی تۆپی پێی عێراق بەرزبكاتەوە.
سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بەرنامەی كاری یەكێتییەكە بۆ ماوەی داهاتوو دەخرێتە بەردەم ئەندامانی نووسینگەی جێ بەجێكردن بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەندامانی نووسینگەی جێبەجێكردن بیرۆكە و دیدگایان هەیە كە دەبێت لە بەرنامەكەدا جێگیربكرێن بۆ ئەوەی گشتگیر بێت و نوێنەرایەتی گیانی كاری تیمی بكات بەمەبەستی بەرهەمهێنانی پڕۆژەیەك كە ناوبانگی تۆپی پێی عێراق بەرزبكاتەوە.


