بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان جەختی لە گرنگی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەت و هەرێمی كوردستان كردەوە بە پێی دەستوور.
لە بەیاننامەیەك كە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت كرد لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و بە سەركەوتوویی بەجێگەیاندنی ئەركەكانی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی پەرلەمان جەختی لە گرنگی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان بە پێی دەستوور، و تێپەڕاندنی ئاستەنگ و تەحەددیاتی ئێستا كردەوە.
لای خۆیەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لە گرنگی ئەو ڕۆڵە سەرەكییە كردەوە كە ئەنجوومەنی نوێنەران دەیگێڕێت، وەك دامەزراوەیەكی یاسادانانی گرنگی پەرۆشی خزمەتكردنی هەموو پێكهاتەكان و چارەسەركردنی كێشە مشتومڕاوییەكان.


