بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی عێراق ، وردەكاری پێشبینیەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، پێشبینی گۆڕانی كەش وهەوا و هەڵاوسانی پلەكانی گەرما دەكات.

لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باكوور لە هەندێك كاتدا هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێكی كەم، ناوبەناو هەورە بروسكە لەگەڵدایە، لە ناوچەكانی باكووری ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، با سووك بۆ مامناوەند دەبێت، لە باكووری ڕۆژئاوا، لە ڕۆژدا لە هەندێك كاتدا چالاك دەبێت، دەگاتە 40 كم/كاتژمێر لە ناوچە پەرش و بڵاوەكانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوە دەبن و لە ناوچەكانی باكوور و باشوور چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە، بینینی ئاسۆیی8-10 كم دەبێت، لە باران و تۆزدا بۆ 5-7 كیلۆمەتر كەم دەبێتەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

دهۆك 31 پلە، هەولێر 32 پلە، نەینەوا، سلێمانی، و ئەنبار 33 پلە، سەڵاحەدین 35 پلە، بەغدا، كەركوك، كەربەلا 36 پلە، دیالە 37 پلە، نەجەف، بابل، دیوانیە 38 پلەی سەدی، واست و موسەننا 41 پلەی سەدی، میسان و بەسرە 43 پلەی سەدی، و زیقار 44 پلەی سەدی.

كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست كەمێك دابەزین و لە ناوچەكانی باشوور و باكوور چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.

كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، لە شەودا نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەگشتی.

چوارشەممەی داهاتوو كەش وهەوا ساماڵ دەبێت و لە هەندێك كاتدا نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات چەند پلەیەك بەرزتر دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو.