بەدواداچوون - INA
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 348 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینی لە ناوچەكانی باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان كۆماری كراسنۆدار كرای، كۆماری كریمیا و تاتارستان و ناوچەكانی بەلگۆرۆد، برایانسك، ڤۆڵگۆگراد، ڤۆرۆنیژ، كالوگا، كورسك، لیپێتسك، ئۆریۆل، ڕۆستۆڤ، ڕیازان، تولا، مۆسكۆ و دەوروبەری و دەریاكانی ئازۆڤ و ڕەشیان كردە ئامانج.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : هێزەكانی ئۆكرانیا بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك نزیكەی ڕۆژانە.
سەرچاوە: ڕوسیا تودەی.


