بەدواداچوون - INA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە (قۆناغەکانی کۆتایی) گفتوگۆکاندایە لەگەڵ ئێران.
ترەمپ لە لێدوانێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "دەگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئەگەرنا هەندێک کاری ناخۆش (بێزارکەر) ئەنجام دەدەین"، و هیوای خواست "کە ئەوە ڕوونەدات".
وتیشی: "ئێمە لە قۆناغەکانی کۆتایی دانوستانداین لەگەڵ تاران".


