بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕابەری چین شي جينپینگ، لە بەردەم هۆڵی گەورەی گەل لە پەکین پێشوازی لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کرد، کە بڕیارە لوتکەیەک لە نێوانیاندا بەڕێوەبچێت. ئەمەش بەپێی ئەو دیمەنانەی کە میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردووەتەوە، تەنها کەمتر لە هەفتەیەک دوای سەردانەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ پایتەختی چین.

بەپێی دیمەنەکان، شی لە بەردەم هۆڵی گەل تەوقەی لەگەڵ پوتیندا کرد و پاشان تیپێکی مۆسیقای سەربازی سرودی نیشتمانی هەردوو وڵاتیان ژەنی. چاوەڕوان دەکرێت هەردوو سەرۆک گفتوگۆکانیان چڕبکەنەوە سەر سەردانەکەی ترامپ و ئەو بابەتانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن، وەک جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دابینکردنی وزە و ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی سیستمی نێودەوڵەتی دەبنەوە.