بەغداد – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی بەهێزکردنی پێگەی ژنان و گەشەپێدانی ڕۆڵیان لە ناوەندەکانی بڕیارداندا کردەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازی لە شاندێکی ژنان کرد کە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنانی لەخۆگرتبوو بە سەرۆکایەتی خانم لەتیف، کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار پیرۆزباییان لێکرد."
راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە دیدارەکەدا بارودۆخی ژنانی عێراق و ڕێگاکانی پشتگیریکردنی ڕۆڵیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرا"، هاوكات سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر "گرنگیی بەهێزکردنی پێگەی ژنان و چەسپاندنی ئامادەییان لە پێگەكانی بڕیارداندا کردەوە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێگە و ڕۆڵی کاریگەریان لە کۆمەڵگەدا بگونجێت."
هەروەها لە راگهیندراوهكهدا هاتووە: "سەرۆک کۆمار جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ پشتگیریکردنی ئەو دەستپێشخەرییانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی مافەکانی ژنان و فراوانکردنی بەشدارییانە لە پرۆسەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەدا"، هاوکات ستایشی ئەو "هەوڵانەی کرد کە ڕێکخراوەکانی ژنان لە خزمەتکردنی دۆسیە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکاندا دەیدەن."


