بەغداد – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژانی پشووی فەرمی بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و جەژنی غەدیر (الغدير الأغر) دیاری کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه کە "ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکانی خوارەوەی داوە:
١- پشوو دەوامی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ئایارەوە تا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ئایار، بە مەرجێک ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی ئایار دەوامی فەرمی دەستپێبکاتەوە.
٢- دەوامی فەرمی لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی حوزەیران لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا، بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە پشوو دهبێت ."
