نێودەوڵەتی – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) ڕایگەیاند کە ١٢ کەس بریندار بوون بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی باب شەرقی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئاژانسەکە لە زاری نەجیب نەعسان، بەڕێوەبەری فریاکەوتن و فریاگوزاریی خێرا لە وەزارەتی تەندروستی سووریا بڵاویکردەوە: "١٢ کەس بریندار بوون بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی باب شەرقی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا."
وتیشی: "بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە نزیکەکانی ناوچەکە، و ڕێوشوێنە تەندروستییە پێویستەکان بۆ بریندارەکان ئەنجام دراون."


