ههولێر – INA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ رۆما، لەلایەن سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە، هاوکات دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
نووسینگهی راگهیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ رۆما، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
راشیگەیاند؛ لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیى دۆستانهى هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر خواستی هاوبەشیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ پشتيگريى بەردەوامی ئیتاڵیا دووپات کردەوە، بەتایبەتى لەڕووى سیاسی، مرۆیی و گەشەپێدانهوه، ههروهها هاوکاریی سەربازیی ئیتاڵیاى لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆردا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، بهرز نرخاند.
لای خۆیەوە، سهرۆك ماتارێلا خۆشحاڵیی خۆی به سهردانهكه دەربڕی و جەختی لە پابەنديی وڵاتەکەی بۆ پشتگيرى له ئارامی، سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. ههروهها ستايش و پێزانينى ئيتاڵياى بۆ هەرێمی کوردستان وهك پارێزەر و لانکەی پێكهوهژيان و پێکهاتە جیاوازەکان لە ناوچەکەدا، دووپات كردهوه.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەكانى رۆژههڵاتى ناوهڕاست، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو. لهمبارهيهوه هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنى ئاشتى و سهقامگيرى.



