بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، موسەنا تەمیمی، کاراکردنی ڕێکارەکانی لادانی سەرپێچی و زیادڕه‌ویی سەر تۆڕەکانی ئاوی تاوتوێ کرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان موسەنا تەمیمی کرد".

راگه‌یندراوه‌كه‌ ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە: "سەرۆکی ئەنجومەنەکە پیرۆزبایی ئاراستەی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرک و پۆستە نوێیەکەیدا، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیدا".

لە درێژەی راگه‌یندراوه‌كه‌ هاتووە: "دادوەر زێدان لەگەڵ تەمیمی باسی لە کاراکردنی ڕێکارەکانی لادانی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی ئاو، و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی وەزارەت کرد بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو".