بەغداد - INA
کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی (IDC)، ئەمڕۆ سێشەممە، تەواوبوون و نۆژەنکردنەوەی (استصلاح) دوو بیرە نەوتی لە کێڵگەکانی ڕۆژئاوای قورنە/1 و زوبێر ڕاگەیاند.
کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی وەزیری نەوت، شارەزا باسم محەممەد خەدیر، کە ئامانج لێی زیادکردنی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی سوودوەرگرتنە لە تواناییە نیشتمانییەکان، ستافە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دوو بیرە نەوتیان لە کێڵگەکانی ڕۆژئاوای قورنە/1 و زوبێر کۆتایی پێهێنا، ئەمەش بە بەکارهێنانی هەردوو ئامێری نۆژەنکردنەوەی IDC 30 و IDC 40".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ئەم دەستکەوتە لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی پلانەکانی وەزارەتی نەوتدا دێت کە ئامادەکراون بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەکانی بەرهەمهێنان"، هاوکات جەختیشی کردەوە کە "کۆمپانیاکە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکە ڕاپەڕاندنەکانی خۆی بە کاراییەکی بەرز و بە پشتبەستن بە شارەزاییە نیشتمانییەکان و تواناییە تەکنیکییە پێشکەوتووەکانی، بە مەبەستی پشتگیریکردنی کەرتی نەوت و وەدیهێنانی ئامانجە بەرهەمهێنەرە کێشراوەکان".
