بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، لەگەڵ وەزیری دارایی، فالح ساری، میکانیزمەکانی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی دارایی تاوتوێ کرد، لە پێناو یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیانەی (الملفات) کە پەیوەستن بە پاراستنی مۆڵكی گشتییەوە .

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، پێشوازی لە وەزیری دارایی فالح ساری کرد".

ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پیرۆزبایی ئاراستەی وەزیری دارایی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا، و لە درێژەی دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی هەماهەنگیی نێوان دادگا و وەزارەتی دارایی کرا، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیانەی کە تایبەتن بە پاراستنی مۆڵكی گشتی".