هەولێر ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە, نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ڕۆما لەگەڵ گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە, نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ڕۆما لەگەڵ گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، "لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا لە بواری سەربازی و ئەمنیدا و هاریکاریی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر تاوتوێ کران".
ئاماژەی بەوەشکرد ، "نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ ڕۆڵی گرنگی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا دووپات کردەوە، بەتایبەت لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە، "لای خۆیەوە، کرۆسێتۆ جەختی لە بەردەوامیی پابەندى و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە ، ههر لهمبارهيهوه ڕايگهياند كه "ئيتاڵيا له پێشكهشكردنى هاوكاريى سهربازى و ئهمنى بۆيان؛ بهردهوام دهبێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە، "تەوەرێکی ديكهى کۆبوونهوهکه، تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی گرژییەکان بوو, تيايدا هەردوولا لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تيرۆر، هاوڕا بوون".

