بەغداد – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ وەزیری داد خالید شوانی، ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی دادیان تاوتوێ کرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، پێشوازی لە وەزیری داد خالید شوانی کرد، و لە سەرەتای دیدارەکەدا بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، پیرۆزبایی لێکرد".
بەپێی راگهیندراوهكه، هەردوولا باسیان لە "ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی داد" کردووە.

