بەغداد - INA

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی 30 هەزار حەبی هۆشبەری لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێنماییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی کە جەخت لەسەر لەناوبردنی ئافاتی ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی بازرگان و بڵاوکەرەوەکانی دەکاتەوە، و پاڵپشت بە زانیاریی وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی بەردەوام لەلایەن بەشەکانی هەواڵگری و ئاسایش لە فیرقەکانی پیادەی پێنجەم و دەیەم-ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، مەفرەزەکانی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی پێنجەم توانییان دەست بەسەر زیاتر لە 30 هەزار حەبی هۆشبەردا بگرن لە بیابانی ئەنبار، کە ئامادەکرابوون بۆ قاچاخچێتی و بڵاوکردنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، مەفرەزەکانی هەواڵگری لە فیرقەی دەقەمی پیادە توانییان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن کە داواکراو بوو بەپێی ماددەی 28ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان، و مامەڵەش لەگەڵ دەستبەسەرداگیراوەکان و تۆمەتبارە داواکراوەکەدا کرا بەپێی ئەو ڕێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییانەی کە پەیڕەو دەکرێن".