بەغداد – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی باران و خۆڵ ده‌بارێت ، و دابەزینی پلەکانی گەرمای کرد.

دەستەی کەشناسیلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سبەی سێشەممە، کەشوهەوا بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، و لەسەر بەرزاییە شاخاوییەکانی ناوچەی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی سوک، باکەش لە جۆری باکووری ڕۆژئاوایی و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بە چڕی مامناوەند لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای وڵاتدا، پلەکانی گەرماش بەگشتی دادەبەزن، و مەودای بینینی ئاسۆیی (6-8) کم دەبێت و لە کاتی خۆڵباریندا دەبێتە (5-7) کم".

راگه‌یندراوه‌كه‌ ئەوەشی خستەڕوو، کە پلەکانی باڵای گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە بەمشێوەیە دەبن: دهۆک و سلێمانی: 25و هەولێر: 26 و نەینەوا: 29 و کەرکوک: 30 و سەڵاحەددین و ئەنبار: 32 و دیالە و بەغداد: 33 و واست، بابل و کەربەلای پیرۆز: 34 و دیوانییە و نەجەفی ئەشرەف: 35 و موسەنا: 36 و میسان و زیقار: 37 وبەسرە: 38".

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد، کە "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا هاوشێوەی ئەو پلانە دەبن کە لە ڕۆژی پێشووتردا تۆمارکراون".

ئەوەشی خستەڕوو، کە "ڕەوشی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور، و لەسەر بەرزاییە شاخاوییەکانی ناوچەی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانی سوک، پلەکانی گەرماش لە ناوچەی ناوەڕاست جێگیر دەبن و لە ناوچەکانی باشوور و باکوور کەمێک بەرزدەبنەوە".

ڕوونکردنەوەی ئەوەشی دا، کە "ڕۆژی هەینی، کەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور، و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا هاوشێوەی ئەو پلانە دەبن کە لە ڕۆژی پێشووتردا تۆمارکراون".