بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،هادی عامری،ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر و موسەنا تەمیمی،وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، مەلەفی ئاو، و ڕێگاکانی پەرەپێدانی و زامنکردنی دابینکردنی پێداویستییەکانی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: هادی عامری،ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر،لە نووسینگەی خۆی لە بەغداد پێشوازی لە وەزیری نوێی سەرچاوە ئاوییەکان موسەنا تەمیمی کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : عامری پیرۆزبایی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان کردووە ، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە بەڕێوەبردنی مەلەفی سەرچاوە ئاوییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددیانەی پەیوەستن بەم سێکتەرەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر واقیعی مەلەفی ئاو لە وڵاتدا و ڕێگاکانی چارەسەر، لەگەڵ تاوتوێکردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە تایبەتن بە بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی ئاو و زامنکردنی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی پارێزگاکان لە ئاوی پێویست.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: لەدیدارەکەدا،جەخت لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاو (وڵاتانی دراوسێ) کرایەوە، بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی پاراستنی مافە ئاوییەکانی عێراق و بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش لەم مەلەفە زیندووەدا.

