بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعوود پزیشکیان،سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند : کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی جێگیر لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی لە ناوچەکەدا.
سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ، موحسین نەقوی،وەزیری ناوخۆی پاکستان، ڕایگەیاند: هاوکاری وڵاتانی دراوسێ لە پێناو ڕێگریکردن لە قۆستنەوەی خاکەکانیان لەلایەن تیرۆریستانەوە، هەنگاوێکی بەپێز و بەنرخ بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێران هەوڵی بەدیهێنانی پەیوەندی دۆستانە و جێگیر لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی ناوچەکە دەدات.
ڕوونیشیکردەوە : یەکڕیزی وڵاتانی ئیسلامی دەبێتە هۆی سنووردارکردنی دەستوەردانی هێزە دەرەکییەکان لە ناوچەکەدا.
لەلایەن خۆشییەوە، وەزیری ناوخۆی پاکستان بە سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئێران و پاکستان لە هەر کاتێکی تر زیاتر لە یەکترەوە نزیکن.

