بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەهب حەسنی، بەفەرمی لە بارەگای وەزارەتی گواستنەوە وەک وەزیری گواستنەوە دەست بەکار بوو .
وەزارەتی گواستنەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ، وەهب حەسنی، دوای بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕاسپاردنی بە بەڕێوەبردنی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی پێکهاتەی حکومەتدا، بەفەرمی لە بارەگای وەزارەتی گواستنەوە وەک وەزیری گواستنەوە دەستبەکاربوو.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: مەراسیمی ڕادەستکردن و وەرگرتنی دەسەڵاتەکان لەلایەن خالید شوانی وەزیری گواستنەوە بە وەکالەت،، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوە بەڕێوەچوو، هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگترین دۆسیەکانی کار،و پڕۆژە ستراتیژییەکان و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پلانە تایبەتەکان بۆ پەرەپێدانی سێکتەری گواستنەوە بە سەرجەم جومگەکانیەوە لە قۆناغی داهاتوودا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری گواستنەوە جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدا و بەهێزکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێن، هاوکات کارکردن لەسەر بنەمای بەرنامەی حکومەت و ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەشێوەیەک کە هاوکار بێت لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گواستنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانەکان.
حەسنی ،جەختیشی لەسەر گرنگی تەواوکاری هەوڵەکان و کارکردن بە گیانی یەک تیم لەنێوان سەرجەم کادرانی وەزارەتدا کردەوە.