بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، مایک جۆنسۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستان کۆتایی هاتووە.
جۆنسۆن لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی (فۆکس نیوز)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستان کۆتایی پێهاتووە، و ئێمە ئێستا لە بەردەم پڕۆژەیەکداین کە خۆی لە سەرلەنوێ کردنەوەی گەرووی هورمزدا دەبینێتەوە.