بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، سروە عەبدولواحید بە فەرمی وەک وەزیری نوێی ژینگەی عێراق دەستبەکاربوو و ڕایگەیاند کە کابینەی حکومەت گرنگییەکی فراوان و تایبەت بە مەلەفی ژینگە و پەرەپێدانی ئابووری سەوز دەدات.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی وەزارەتی ژینگە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە مەراسیمی دەستاودەستکردنی پۆستەکە لە نێوان ، هەڵۆ عەسکەری، وەزیری پێشوو،و سروە عەبدولواحید، وەزیری نوێ، دوای بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سروە عەبدولواحید وەزیری نوێ ژینگە جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی وەزارەت بە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت کردەوە، بە تایبەت لە بوارەکانی:

ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی هەمەجۆریی بایۆلۆژی، و پەرەپێدانی سیستمی چاودێریی ژینگەیی و سنووردارکردنی پیسبوون، و باشترکردنی بەرنامەکانی بەڕێوەبردنی پاشماوەکان و پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی بەردەوام.

لای خۆشیەوە، هەڵۆ عەسکەری، وەزیری پێشوو ، هیوای سەرکەوتنی بۆ وەزیری نوێ خواست و ستایشی کارامەیی و لێهاتوویی ستاف و کادیرانی وەزارەتەکەی کرد لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە نیشتمانییەکاندا.