بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولکەریم عەبتان،بە فەرمی دەستبەکاربوونی خۆی وەک وەزیری نوێی پەروەردە وەرگرت، و جەختیشی کردەوە کە بەپێی دیدگایەکی ڕاستکەرەوە کار دەکەن بۆ گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە و فێرکردن.
وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ، عەبدولکەریم عەبتان، وەزیری پەروەردە،لە تەلاری وەزارەت لە بەغداد و بە ئامادەبوونی بریکارەکان،و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و کادیرانی باڵاکانی وەزارەت، بە فەرمی لە پۆستی وەزیری پەروەردە دەستبەکاربوو.
بەپێی بەیاننامەکە : عەبتان لە میانی ڕێوڕەسمی ڕادەستکردن و وەرگرتنی دەسەڵاتەکاندا جەختی کردەوە کە قۆناغی داهاتوو کارکردن دەبێت بەپێی دیدگایەکی ڕاستکەرەوەی گشتگیر کە ئامانج لێی گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە و فێرکردن و بەرزکردنەوەی ئاستەکەیەتی لە وڵاتدا.
هەروەک جەختیشی لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی مافەکانی خێزانی پەروەردەیی و قوتابییان، و پاڵپشتیکردنی کادیرانی وانەبێژ و فێرکار کردەوە،لەپاڵ پەرەپێدانی ژێرخانی دامەزراوە پەروەردەییەکان و باشترکردنی ژینگەی قوتابخانەکان،کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن.
لەلایەن خۆیەوە، ئەحمەد جاسم ئەسەدی ، پیرۆزبایی لە وەزیرە نوێیەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا و لە پێناو خزمەتکردنی کادیرانی پەروەردەیی و قوتابییان لە سەرانسەری عێراقدا.
