بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار ،لە کۆشکی سەلام لەبەغداد، پەیامێکی پیرۆزبایی لە ڤاهاگن خاچەتۆریان، سەرۆک کۆماری ئەرمەنستانەوە پێگەیشت، پەیامەکە لەنامەیەکدا لەلایەن ،ڕوبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمەنستان لەعێراق پێشکەشی سەرۆک کۆمار کرا کرا، کە پیرۆزبایی لە سەرۆک نزار ئامێدی کردوە بەبۆنەی هەڵبژارنی بەسەرۆک کۆمار .
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : سەرۆکی ئەرمەنستان لەپەیامەکەیدا پیرۆزبایی دڵسۆزانە و هیوای سەرکەوتنی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد لە ئەرکە نیشتمانییەکەیدا و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا.
سەرۆک کۆمار داوای لەباڵیۆز "سۆگۆیان " کرد سڵاو و پێزانینی خۆی بە سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان بگەیەنێت و جەختیشی لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە بەشێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکەن.

