بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعی، پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران کرد، و هاوكات هانیدا بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و وەستانی بە توندی لە دژی گەندەڵی.
نووسینگەی تایبەتی سەید موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ یەکشەممە، سەید موقتەدا سەدر،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ،عەلی فالح زەیدی،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجامدا و تیایدا پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لێکرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی نوسینگەی سەدر : سەید موقتەدا سەدر ، ڕۆحیەتی بەهێزی و پێداگریی لە سەرۆک وەزیراندا بینیوە بۆ باشترکردنی دۆخی عێراق، و هانیدا بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.
سەید سەدر داوای لە سەرۆک وەزیران کرد کە بە توندی لە دژی گەندەڵی بوەستێتەوە، و کار بکات بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی وڵات و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلی عێراق، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری،و دابینکردنی پێداویستییەکان و پاراستنی مافەکانیان.
