بەغداد ـ INA ـ ویسام مەلا

ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی گواستنەوە،و گەیاندنی پەرلەمان، دیارترین ئەرکەکانی یاسای گەیاندنی دەستنیشان کرد، و هاوکات جەختی لەسەر بەردەوامبوونی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسندکردنی یاساکە کردەوە.

هیام یاسری،ئەندامی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پێشنیازی یاسای وەزارەتی گەیاندن، کارەکانی وەزارەت ڕێکدەخات و دەست ناخاتە ناو دامەزراوەکانی دیکە کە لە کەرتی گەیاندندا کار دەکەن.

راشیگەیاند : وەزارەتی گەیاندن و کۆمپانیاکانی لە بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دامەزراون، و هەمووان فەرمانگەی پۆستە و تەلەفۆنیان لەبیرە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یاسایەک نییە کارەکانی ئەم دامەزراوانە ڕێکبخات.

ڕوونیشیکردەوە :لیژنەی گواستنەوە،و گەیاندن ، گرنگییەکی زۆری داوە بە دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دەرکردنی ئەم یاسایە.

ئاماژەی بەوەشکرد : کەرتی گەیاندن ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ژێر ڕۆشنایی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە گەورەکاندا، و مانەوەی وەزارەت بەبێ یاسا کەلێنێکی گەورەیە،و ئەمەش وا دەخوازێت کە دامەزراوەی یاسادانان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ پەسندکردنی یاساکە.

"یاسری" ووتیشی : یاساکە تایبەتە بە پێکهاتەی وەزارەتی گەیاندن و ئەرک،و سیاسەت،و ئامانجەکان و تەواوی ئەو بابەتانە دیاری دەکات کە لە کەرتی گەیاندندا دەکەونە چوارچێوەی پسپۆڕیی وەزارەتەکەوە، و لایەنێکی دیکەش"ئامانج لە دەرکردنی یاساکە بریتییە لە چارەسەرکردنی تێکهەڵچوونی دەسەڵاتەکان لەگەڵ لایەنە پسپۆڕەکانی دیکەی کەرتی گەیاندن.

جەختیشی کردەوە کە یاساکە دەسەڵات و ئەرکەکانی هەر لایەنێک بە ڕوونی دیاری دەکات، بە شێوازێک کە لە داهاتوودا ڕێگری لە دروستبوونی هەر تێکهەڵچوون و یەکبڕینی دەسەڵاتەکان بکات.