بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری، وەزیری دارایی،جەختی لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان و کارکردن بە گیانی یەک تیم کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە ئابووری و داراییەکانی ئێستا.

وزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: فالح ساری، "وەزیری دارایی ، دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کرد و تیایدا

وەزیر جەختی کردەوە کە بارودۆخی ئێستا پێویستی بە هاوڵی ناوازە و بەڕێوەبردنێکی خاوەن کارامەیی بەرز و دیسپلینی دارایی هەیە و جەختیشی لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان و کارکردن بە گیانی یەک تیم کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە ئابووری و داراییەکانی ئێستا.

هەروەها داوای کرد داهاتە گشتییەکان لە دەستە و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت زیاد بکرێن، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە جێبەجێکردنی پابەندبوونییە داراییەکانی دەوڵەت، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تەحەددییانەی کە پەیوەستن بە بازاڕەکانی وزە و دابەزینی هەناردەی نەوتی وڵات بۆ ئاستێکی بێپێشینە.

هەر برگوێرەی بەیاننامەکە : وەزیری دارایی جەختی لەسەر دیاریکردنی ماوەی زەمەنی ڕوون بۆ ڕاپەڕاندنی دۆسییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرپرسانێک هەیە کە توانای دەستنیشانکردنی کێشەکان و پێشکەشکردنی چارەسەری پراکتیکییان هەبێت، و پێوەری سەرکەوتن یان شکستی هەر بەڕێوەبەرێک بریتی دەبێت لە دەستکەوت و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی.