بەغدا ـ INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبا، دەستبەکاربوونی لە ئەرکەکانی ڕاگەیاند، هاوکات جەختی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی کارەبا کردەوە.

وەزارەتی کارەبا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە: عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری نوێی کارەبا لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ ڕادەگەیەنێت.

وەهیب لە ووتارەکەیدا ڕایگەیاند: ئەرکی ئێمە نیشتمانی و خزمەتگوزارییە، و لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە ناڵاندنی هاوڵاتیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە دامزراوە.

ئەوەشی خستەڕوو: مافی هاوڵاتیانە بەو شێوەیەی کە شایستەیانە خزمەتیان بکەین.