بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادوەر فایەق زێدان،سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ ، عەبدولحوسێن مووسەوی، وەزیری تەندروستی، ڕۆڵی دادوەری لە پاراستنی جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکانەی تایبەتن بە پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی تاوتوێ کرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە: دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە،عەبدولحوسێن مووسەوی ،وەزیری تەندروستی کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : دادوەر زێدان پیرۆزبایی لە وەزیری تەندروستی کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا و لە دیدارێکدا تاوتوێی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کراوە لە پاراستنی جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکانەی کە تایبەتن بە پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لە عێراقدا.