بەغدا-INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی، وردەکاریی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کەتیایدا پێشبینی بارانبارین،و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سبەی دووشەممە، ئاسمان لە ناوچەکانی ناوڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، و لە ناوچەکانی باکووریش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاووبارانێکی سوک کە جاروبار بروسکی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی بەرز دەبنەوە، ماوەی بینینی ئاسۆیی لە کاتی باراندا (5-7) كم دەبێت.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێکردووە : بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: لە سلێمانی 26،و دهۆک 27،و هەولێر 29،و نەینەوا 30،و کەرکووک 33، و ئەنبار 34،و سەلاحەددین 25،و دیالە 26،و بەغدا و واست و کەربەلای پیرۆز 37،و بابل 38،و دیوانییە و میسان و بەسرە 39،و نەجەفی پیرۆز 40، و زیقار و موسەننا 41 پلەی گەرمی دەبن.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : ئاسمان بۆ ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەکانی ناوڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، و لە ناوچەکانی باکووریش بەهەمان شێوەیە، چالاکی با ئاراستەکەی لە باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانی ناوڕاست و باشوور،و پلەکانی گەرماش بە گشتی دادەبەزن، ماوەی بینینی ئاسۆیی لە کاتی خۆڵباریندا (3-5) كم دەبێت.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : ڕەوشی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی چوارشەممە، لە سەرتاسەری وڵاتدا نیمچەهەور دەبێت،و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لە ناوچەی ناوڕاست و کەمێک لە ناوچەی باکوور بەرز دەبنەوە، و لە ناوچەکانی باشوور نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی ڕۆژی پێشووتر.

دەستەکە ڕوونیشیکردۆتەوە : کە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، لە ناوچەکانی ناوڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت، و لە ناوچەکانی باکووریش هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاووبارانێکی سوک کە جاروبار بروسکی لەگەڵدا دەبێت،و پلەکانی گەرماش کەمێک لە ناوچەکانی ناوڕاست و باکوور دادەبەزن و چەند پلەیەکیش لە ناوچەکانی باشوور بەرز دەبنەوە، مەودای بینینین لە کاتی بارانباریندا (5-7) كم دەبێت.