بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،رایگەیاند کە چەند تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراو لە دەوروبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجام دەدرێت.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: چەند تەقاندنەوەیەکی کۆنترۆڵکراو لەلایەن تیمە ئەمنییە تایبەتمەندەکانەوە بۆ پاشماوەی جەنگ لە کاتژمێر (9:30ی بەیانی تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ)ی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 17ی ئایاری 2026 لە دەوروبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ڕۆژئاوای پایتەخت ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویست بوو ئاگادارتان بکەینەوە.