بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەلی زەیدی سەرۆكوەزیران، بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانەوە، پابەندبوونی بە دادپەروەری بۆ كەسوكاری قوربانییەكان و دابینكردنی ژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە بۆ ئەوان و سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی دووپاتكردەوە.
زەیدی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا هات : لە ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا، قوربانییە گەورەكانی گەلی مەزن و ئازیزەكەمان، لە هەموو پێكهاتەكانییەوە یاد دەكەینەوە، كاتێك تووشی قێزەونترین شێوەی كوشتن و ئەشكەنجەدان بوون لەسەر دەستی ڕژێمی دیكتاتۆری لابراو.
ئاماژەی بەوەشكرد : پابەندبوونی خۆمان بە دادپەروەری بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دووپاتدەكەینەوە، جا ئەو كەسانە بێت كە لەسەر دەستی دیكتاتۆری لابراو شەهید بوون یان ئەوانەی پاشماوەكانی سەر بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بوونەتە ئامانج، وە بەڵێن دەدەین ژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە بۆ ئەوان و هەموو هاووڵاتیانی عێراق دابین بكەین.


