بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ڕێنمایی بەردەوامی هەوڵەكان بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری ئەمنی دەكات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ، عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، بەجیا پێشوازی لە بەرپرسی حەشدی شەعبی، فالح فەیسەڵ فەیاز، سەرۆكی ئەركانی سوپا، عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا و جێگری وەزیری ناوخۆ حسێن حەسەب عەوادی كرد.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : زەیدی بەدوور و درێژی گوێی گرت لەسەر دۆخی گشتی ئەمنی وڵات و ئاڕاستەی بەردەوامی هەوڵەكانی كرد بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش، دەستەبەركردنی هەماهەنگی تەواو لە نێوان دەزگا ئەمنییەكان لە سەرانسەری هەموو بوارەكانی بەرپرسیارێتی، بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی، و كاركردن بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی سەرجەم ئەفسەران و پلەدارەكانی ناو هێزە چەكدارەكان و دەزگا ئەمنییەكانی تر، بە مەبەستی بەشداریكردن لە ئاستێكی گونجاودا و ئەنجامدانی كار و ئەركەكان.