بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران بەبۆنەی كۆچی دوایی سەید مەهدی بەحرعلوم سەرەخۆشی كرد.

لە پۆستێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرابوو و زەیدی ڕایگەیاند : سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی بەحروعلوم دەكەین بەبۆنەی كۆچی دوایی سەید مەهدی بەحر علوم.

ئاماژەی بەوەشكردووە : لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە كۆچكردوو بەڕەحمەتی ببەخشێت و سەبر و دڵنەوایی بە خێزان و كەسوكار و خۆشەویستانی بدات.