بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە نزار خەیروڵڵا باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن لەگەڵ كریس ڤان هۆلن، سیناتۆری دیموكراتی میریلاند، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران كۆبووەوە و تاوتوێی پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییەكانیان لەسەر عێراق و هەروەها ئاسۆی هاوكاریی نێوان عێراق و ئەمریكا لەدوای پێكهێنانی حكومەتی عێراق كرد.

باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : نزار خەیروڵڵا باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن لەگەڵ سیناتۆری دیموكرات كریس ڤان هۆلن لە میریلاند، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران كۆبووەتەوە.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییەكانیان لەسەر عێراق كردووە، هەروەها ئاسۆی هاریكاری نێوان عێراق و ئەمریكا دوای پێكهێنانی حكومەتی عێراق.

هەروەها ووتیشی : گفتوگۆكان كۆمەڵێك بواریان گرتەوە كە ئامانجیان پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بوو، لەوانە هاوكاری لە بوارەكانی وزە، تەندروستی، پەروەردە و كشتوكاڵ، بەگوێرەی بەیاننامەكە، باڵیۆز خەیروڵڵا هەوڵەكانی سیناتۆر ڤان هۆلنی لە پاڵپشتیكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرز نرخاندووە، هاوكات سیناتۆرەكە ئارەزووی خۆی بۆ عێراق دەربڕیوە و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیكردن و بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان لە بوارە جیاوازەكانی بەرژەوەندی هاوبەش دووپاتكردووەتەوە.