ئەنبار – INA– ئەحمەد دلێمی
ئەمڕۆ شەممە دەزگای شەهیدان ، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی كردنەوەی حەوت گۆڕی بەكۆمەڵی ڕاگەیاند كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی پێشوو لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، هاوكات لەگەڵ یادكردنەوەی ڕۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كە هەموو ساڵێك دەكەوێتە 16ی ئایاری ڕابردوو.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی كاروباری گۆڕە بەكۆمەڵ و پاراستن لە دامەزراوەی شەهیدان، زیا كەریم لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (WAA) ڕایگەیاند : دەزگای شەهیدان كردوویەتی بە نەریتێك یادی ئەم بۆنە نیشتمانییە لە شوێنی ڕووداوێكی ڕاستەقینە یان شوێنی تاوان، ئەمڕۆ بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوە هاوبەشەكان، دەستمان كرد بە كردنەوەی حەوت گۆڕی بەكۆمەڵ كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەر حەوت گۆڕەكە ئامادەكراون بۆ هەڵدانەوەی رووفاتەكان، كە دواتر ڕادەستی بەشی پزیشكی دادوەری دەكرێن بۆ پشكنینی تاقیگەیی و شیكاری دی ئێن ئەی بۆ دەستنیشانكردنی قوربانییەكان، ڕوونیشیكردەوە، كارەكە تەنها لە كردنەوەی گۆڕەكاندا سنوردار نییە، بەڵكو ئەركی دیكەش لەخۆدەگرێت كە پشت بە شیكردنەوەی وێنەی ئاسمانی و ئەنجامدانی پشكنین لە شوێنەكە دەبەستێت لەلایەن تیمە شوێنەوارییەكانەوە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو شوێنانەی كە ڕەنگە گۆڕی بەكۆمەڵی دیكەیان تێدابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەڵگە بەڵگەدارەكان پشتڕاستی دەكەنەوە كە كوشتنی دەرەوەی دادوەری لەم شوێنە لە قۆناغی جیاوازدا ڕوویانداوە، هەندێكیان لە سەرەتای هەشتاكان و هەندێكی دیكەیان لە كۆتایی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو بەڵگە و رووفاتەكان لە دۆسیە یاساییەكاندا دەخرێنە بەردەم دادگا پەیوەندیدارەكان بۆ پشتگیریكردن لە ڕێوشوێنە یاساییەكان و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە.
ڕوونیشی كردەوە : كە پرۆسەی كۆتایی رووفاتەكان بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت، سەرەتا لە مۆرگی تەڕەوە دەستپێدەكات بۆ پۆلێنكردنی سەرەتایی لە شوێنی ڕووداوەكە، دواتر دەیانگوازرێتەوە بۆ مۆرگی وشك لە بەشی پزیشكی دادوەری، كە ئاماری كۆتایی دوای تەواوبوونی پرۆسەی پۆلێنكردنەكە دەردەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكە، لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی 21 ڕۆژەدا، حەوت گۆڕی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، قۆناغەكانی دواتریش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان بەردەوام دەبێت، لای خۆیەوە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەشی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و سەرۆكی تیمی هەڵكەندن، زڕغام كامل عەبدولمەجید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : تیمی نیشتمانی بۆ كردنەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بریتین لە دەزگای شەهیدان، بەشی پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و كەسانی ونبوو، هەروەها بەشی پزیشكی دادوەری لە وەزارەتی تەندروستی، جگە لە پسپۆڕانی بواری تەكنیكی، یاسایی، بوارەكانی فۆتۆگرافی شوێنەوارناسی، كیمیایی و پزیشكی دادوەری.
ڕوونیشیكردەوە : پرۆسەی كردنەوەی گۆڕەكان بە پشكنینی سەرەتایی دەستپێدەكات، دواتر بەكارهێنانی كەرەستەی تایبەتمەند بۆ گەیشتن بە رووقاتەكان و هەڵكەندنەكان بە وردبینییەكی بەرز ئەنجامدەدرێن بۆ پاراستنی رووفاتەكان و ڕێگریكردن لە تێكەڵبوونیان لەگەڵ رووفاتەكانی تەنیشتیان،ئاماژەی بەوەشكرد، پاشماوەكان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان كۆدەكرێنەوە و دەخرێنە ناو كیسە تایبەتەكانی پاراستنەوە پێش ئەوەی ڕادەستی بەشی پزیشكی دادوەری بكرێت بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناسینەوەی قوربانییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی قوربانیانی دەستنیشانكراو لە قۆناغەكانی پێشوودا گەیشتووەتە نزیكەی 2500 كەس، لەنێویاندا قوربانیانی ڕژێمی پێشوو و ئەوانی دیكە كە قوربانی تیرۆر بوون.


